تا چەندە نیگارا! بەوەفا، عوزر و تەعەللول
Appearance
تا چەندە نیگارا! بەوەفا، عوزر و تەعەللول | چۆنم بەجەفا هێندە ببێ: سەبر و تەحەممول! |
من: دڵ دەدەم و تۆ: دەستێنی بەتەئەننی | لەم بەیع و شەرا، هێندە چ لازم بەتەئەممول! |
هەرچەندە وەکو: موو، بەستەم بمخەیە ژێر پێ | دیسان بەئەتەک تۆمەوەیە: دەستی تەوەسسول |
هێندەی مەخە بن بە سپەری موو؛ خاڵی سیەهـ ڕوو | هیندووبەچە چ بوو پەروەرشی سایەی سونبول! |
یاڕەب! غەمی عیشقت چ بەڵایە بوو؛ بەجارێ | ئەرکانی قەراری منی وا خستە تەزەلزول! |
توولی شەوی هیجرت، دڵی ڕەنجوور دەزانێ | بیمار خەبەردارە، لە شەوگاری تەمەللول |
سوبحانە! چ زیبەندەیە ئەو قامەتی ڕەعنا | یەک عیشوە و دوو لەنجە و سێ ناز و تەدەللول |
ئەو ساعیدە سیمینە؛ مەڕەنجێنە بەمەرجان | مەحبووبیی گوڵئەندام، چ حاجەت بەتەجەممول! |
حەققا، کە ڕەوانبەخشە: سەبووحیی لە کەفی تۆ | خاسسە بەمەزەش، سێوی زەقەن بگرمە ناو قول |
ناڵێم کە: ئەدەب قابیلی دیدار و جەمالە | یادی لەبی تۆی کافییە بۆ: عیشق و تەغەززول |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|