تا پێکوڕەی خۆت لە لا وەستا بێ
Appearance
| تا پێکوڕەی خۆت لە لا وەستا بێ | بێگانەت نەوێ، با لات وەستا بێ |
| ئەگەر لە ماڵا نانت بۆ بکڕێ | لە بازار مەکڕە کەڵکت ناگرێ |
| ئەگەر لە شاری خۆت دۆستت نەگری | بێگانەت تووش دێ ئەتکاتە گری |
| خوا لەگەڵ هەرچی کردتی بە هاوماڵ | وا بکە هەر دوو لا پێی ببن خۆشحاڵ |
| تۆ لێم ئەپرسی جامیعەت کامە؟ | ماڵ ڕاوەستا بێ، «جامع» حەرامە |
| ئەوی کە لەسەر تەجروبە بڕوا | هەر چییەک بڵێت پێی بکە بڕوا |
| پیرەمێردێک زوو پێی وتبووم بەستە | پەل مەهاوێژە، بۆ خۆت بنج بەستە |
| مەڕوانە وەعدەی هیچ قەوم و خوێشێ | هەموو کەس بە لای خۆیا دەکێشێ |
| «بسمارک» زانیویە سیاسەت چییە؟ | هەل هەڵکەوت مام و برایی نییە |
| بۆ ئیسلام وەفای وەعدە ئایینە | ڕابوورد ئەو عەهدەی عەهدی پێشینە |
| دیموقراتییە و لافی وەتەنی | بەم دوو تەفرەیە شەیتان پێکەنی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 948
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|