تا نەڕێژی ئەشکی حەسرەت دیدەیی گریانی غەم
Appearance
تا نەڕێژی ئەشکی حەسرەت دیدەیی گریانی غەم | کەی لە حاڵی زاری من حاڵی ئەبن یارانی غەم |
مەزرەعەی غەم دەردی بێئاوی ئەکێشێ بۆ خوا | دەست و بردێ دابڕێژە هەوری غەم بارانی غەم |
ڕۆڵەی غەم شەو کە دێ جێم ناهێڵێ تاکوو سەحەر | دەک خوایا بۆم بهێڵی کۆرپەی نەوجوانی غەم |
شاهی غەم غەمخوارمە، غەمخۆری عیجزی حاڵمە | چۆن نەبم مەمنوونی لوتفی حەزرەتی سوڵتانی غەم |
هەر لە بوونی ئادەم و حەواوە تاکوو عەسری حاڵ | کەس بووە حاڵی لە گێژی بەحری بێپایانی غەم |
کۆمەڵی ڕێی حەقپەرەستی جەمعی وای بۆ هاتووە | گیرەوەی زیندانی عەشق و من لەنێو زیندانی غەم |
تاکوو ماوە ئەم دوو سێ ڕۆژە لە ئەییامی عومر | مەسڵەحەت وایە کە ڕابوێری لەگەڵ دەورانی غەم |
گەردشی چەرخی فەلەک ڕۆژی ئەزەل وا هاتووە | ڕۆح و ماڵت سەرف بکەی بۆ مەجلیسی دیوانی غەم |
وا ئەزانم وەختی چوونت چاترت دەس ناکەوێ | جێگەی خۆشتر لە قەبری گردەکەی سەیوانی غەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|