تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە
مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە
من کە پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە
هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە
یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە
ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse