تا بخوێنێ چاوی بازت ئایەتی این المفر
Appearance
| تا بخوێنێ چاوی بازت ئایەتی اين المفر | کۆتری دڵ لای نەما وەڵڵا حەیاتی موستەقەڕ |
| تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە من يعمل چیە | بۆ چی ئازارم ئەدەی؟ سووچم نییە میسقالە زەڕ |
| ڕۆژ و شەو خورشید و مەهـ لاف و گەزافی زۆر ئەکەن | فەرموو فەرموو با بکەن هەریەک بە لایەک کەڕڕ و فەڕ |
| خۆ ئەزانی وا هەژارم، دەستەڵاتیشم نییە | پێم بڵێ وەجهی چییە چاوت ئەکا ئیعلانی شەڕ؟ |
| تا ڕمووزی مەسحەفی حوسنی لە عالەم بوو عەیان | ئەهلی دونیا جوملە مەجڕووڕن بەوی، ئەو حەرفی جەڕ |
| تۆ کە دەرکەوتی ئەزانی چی بە سەردی مەردومان | خۆرهەڵات تێفکرە حاڵی شەونم و میسقاڵە زەڕ |
| خۆت ئەزانی بێ گوناهـ ئازاری خەڵکی چا نییە | پێم بڵێ ئەی تۆ لەسەر چی وا لەگەڵ من دێیتە شەڕ؟ |
| ئەی بە نووری حوسنی پاکت شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ | ڕوون و داگیرساوە ئەرز و ئاسمان و وشک و تەڕ |
| بازی چاوت پووری دڵمی دی وتی: اين المفر | لێی جودا بوو پووری بێچارە حەیاتی موستەقەڕ |
| ئەی لەبەر ئەو جووتە چاوی مەست و بیمارەت مرم | قاتیلانی بێ دڵان و مائیلانی شوور و شەڕ |
| گەر ڕمووزی مەسحەفی حوسنت تەواوی تێبگا | عالمی عالەم هەموو مەجروور ئەکا وەک حەرفی جەڕ |
| ئەی کەوان ئەبرۆ لەبەر چی تیرەبارانم ئەکەی؟ | چاوی تۆ خۆش سابیری نەیما حەیاتی موستەقەڕ |
| ليس للانسان الا ما سعىٰ ئەمما چ سوود | دولبەرم شابازە سابیر کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|