تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە
Appearance
| تاڵی و شیرینی لێک جوێن ئەم دوانە | یەکێ بۆ دەمە، یەکێ بۆ گیانە |
| ئەوەی بۆ دەمە بە چاو ئەیبینی | کە چێشتت دیارە تاڵی و شیرینی |
| بەڵام ئەوانەی کە وا نابینرێ | جوابی ناخۆشە لە دەم ئەبیسترێ |
| ئەسڵ ئەوەیە کە ڕۆح تاڵ ئەکا | بە ئازاری گیان پیاو بەدحاڵ ئەکا |
| ئەگینە ئەوەی کەوا ئەیچێژی | تفی کەیەوە تاڵ بێ ئەیڕێژی |
| برینی نێزە دەرمان ئەکرێ | برینی زوبان جەرگت ئەبڕێ |
| جوێنی بێگانە کەمتر کار ئەکا | توانجی دۆست دڵ بریندار ئەکا |
| کەواتە دڵی دۆست مەڕەنجێنە | زانیت تووڕە بوو وازی لێ بێنە |
| دۆست کە دڵسۆز بێ ئەو واز نایێنێ | دۆستت ئەوەیە کە ئەتگریێنێ |
| بەڵام هەموو چشت بە ئەندازەیە | دەوران دەورانە دەوری تازەیە |
| ئێستا هیچ کەسێ گوێ لە کەس ناکا | تەنانەت فەرزەند لە باب بێباکە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 910
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|