Jump to content

تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس

From Wikisource
تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس (1936)
by ئەدەب
310022تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس1936ئەدەب
تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس ئەبرۆیی کەشیدەت بەکەفی خەنجەری ئەڵماس
هەر حەسرەتە بۆ ئێمە، لە مەحسوولی ئەمەل، بەش تا بۆ درەوی کیشتی حەیاتە، دوو برۆ: داس
ئەو جەننەتی دوو دانەیی خاڵت، دڵی مەی برد ئەو دانەیە بوو، بولبەشەری خستەوە وەسواس
باوەڕ مەکە، یەک دانە لە پیرۆزەیی خاڵت بیدا بەدوو سەد ڕشتە گوهەر، عاشقی دوڕناس
بۆچیمە مەی و بادە، لە هەر جێگە، کە تۆ بی لێوت مەی و ماچت مەزە؛ دوو چاوتە: گێلاس
یاڕەب! چ عەبیرێ بۆ شەوێ دێنی بەزوڵفت کام سوبحە لە عەتری سەری زوڵفی شەوەتم کاس!
لاقی ئەم و ئەو بۆیە بەدەم دەگرێ ڕەقیبت زانیویە کە ڕێی دەرکی نییە، سەگ کە نەکا: پاس
شەرتی ئەدەبە، مەکتەبی سەودا، نەقڕوقاڵ توخوا بەرە دەر؛ لێرە فەقێ: دەفتەر و قەرتاس


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.