Jump to content

تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ!

From Wikisource
تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ! (1936)
by ئەدەب
310195تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ!1936ئەدەب
تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ! جارێ چ دەبێ تالعی مە، وەعدە وەفا بێ!
بۆ غەمزەیەکت، ئەو دڵی ئێمەت بەگرەو برد جارێکی نەبوو یەک نیگەهت، بۆ مە کلابێ
مەعلوومە کە تۆ پادشەهی و ئێمە گەدای ڕووت شاها! چ دەبێ گەر نەزەرێکت بەگەدا بێ!
حوسنی چییە گوڵزارێ، کە نامەحرەمی بێتێ گوڵشەن ئەوەیە: قەت چ گوڵی لێ نەچنابێ
سەد جار وەنەوشە بەسەبا بێتە تەمایل حەددی چییە جانا، بەسەری زوڵفی دوو تابێ!
باوەڕ مەکە بیدەم بەهەموو لەززەتی جەننەت سوبحی شەوی هیجرت، کە ویساڵی لە دوا بێ
بێ وەجهە موداوای ئەرەستوو لە دڵی زار ئەو ساعید و مشتە نەبووە تیری خەتا بێ
شێخی مە، کە وەعدەی بەموکافاتی جەزادا بۆچی چ دەبێ، گەر بەموکافاتی جەزا بێ
واعیز وە نییە قەستی نەسیحەت بە ئەدەب بێ هەر عادەیە بەو زۆر وتنە، ماڵی خەرا بێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.