تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ
Appearance
| تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ | مەحروومی گوڵی باغی جەماڵی ئیرەمت بێ |
| فەرموو کە خەراجات و خەزێنەی دڵ و جانم | قوربانی سەری ڕێ و نیساری قەدەمت بێ |
| نوقسان نییە بۆ سەڵتەنەت و شەوکەتی شاهی | دەرحەق بە گەدا مەرحەمەت و یا کەرەمت بێ |
| ناحەق نییە شەو تا بە سەحەر کافر و موسلیم | دێوانە و پەروانەیی ڕوخساری شەمت بێ |
| سابیر بەسەر دەرد و غەمی دڵ نایەتە تەحریر | دەریا مەرەکەب، داری جیهان گشت قەڵەمت بێ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|