تاکو لێم ئەم دڵڕوبایە قین و قاری کردووە
Appearance
تاکو لێم ئەم دڵڕوبایە قین و قاری کردووە | ئەوەی کە عیشقە ئالوودەی ژەهرەی ماری کردووە |
ڕەسمی عاشقبوون وەهایە هەر دوولا دڵ دەن بە یەک | ئێستە دڵساردە نازانم کێ ئیجباری کردووە؟ |
غەزەلی شیعری ئەپۆشیم ئەوسا هەروەکو عەرووس | موودەتێکە لوتە لایە لێم فیراری کردووە |
خوا عەلیمە بێ قوسوورم هیچ تاوانێکم نییە | نازانم ڕێ بە هیچ نابەم چی بێزاری کرووە؟ |
بێ وەفا دەرچوو لەگەڵ من ئێستە لایداوە لە ڕێ | ئەوە تەنیا ڕێیە چی بکەم خۆی ئیختیاری کردووە |
بەس ئەوەندەم لێی دەوێ دڵەکەم بداتەوە | خوی سەندوویە لێم و ئێستە بەرکەناری کردووە |
نابینی و قەت نایێتەوە مەحرەم سەرای جانی تۆ | دەستبەرداری بە ناتیقا تازە قەراری کردووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|