تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار
Appearance
| تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار | دەستەئەژنۆ دابنیشین دەردەدار و لێو بەبار |
| تاکوو کەی هەروا بمێنین - - - - - - - | ئاخۆ دێ ڕۆژێ ببینم نەگبەتی بەرتان بدا |
| چاوت بگڵۆفە درەنگە کاکی خۆم هەڵسە لە خەو | زووبەزوو خەرمانت شەن کە تێپەڕی وەختی درەو |
| زۆر دەمێکە دەردەدار و بێکەسە دایکی وەتەن | ڕۆڵەکانی غیرەتێ هەڵسن بچن چارەی بکەن |
| حەیفە دایکێ کوڕ لە باوەشیا بەخێو کا پێ گرێ | پێگەیی وەختێ لەجێی چاکە نقورچی لێ گرێ |
| بالفعل دایکت ئەبینی وا لە ماڵێ ڕووت و قووت | کۆرپەکانی ئاخۆ توخوا غیرەتت ڕۆژێ بزووت |
| ڕاستت پێ بێژم بەکار نایە حەدیسی ما و مەن | خاکی پاکت هەڵسە ڕزگار کە لە دەستی ئەهریمەن |
| ئارەزووتان بێ لە ئادارا نەمێنێ هیچ نیفاق | یەک وجوود و یەک دڵ و یەک ڕوویە بۆ ئیتیفاق |
| کێتان ئاگاتان لە کێیە قەومەکەت زۆر برسییە | سەعی و کۆششتان درۆیە غایە بۆ سەر کورسییە |
| شەرق و غەرب کەوتوونە کەشفی ماهـ و خۆر جەددی سەما | تازە نەوجوانانی ئێمە وان لەدەوری ئەلف و با |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|