تاڤگەی زاڵم زەڵم
Appearance
| تاڤگەی زاڵم زەڵم، تاڤگەی زاڵم زەڵم | گریەی چاوی چەرخ پڕ لە ناڵە و تەم |
| زادەی جەرگی کێو، مەوجوودی عەدەم | دێوانەئاسا شەیدای ڕوو لە چەم |
| سەر لە بەرد ئەدەی تۆش بە سەودای شەم | سرەوتت نییە لە ناڵە یەکدەم |
| لەو کێوە بەرزە ئەکەویە خوارێ | ڕیزە مرواریت لە دەم ئەبارێ |
| دیارە عاشقی وا ناڵەکاری | سەحرا نەوەردی پەیجۆیی یاری |
| پەروانە بە سوڕ خۆی دەسووتێنێ | ئاوی ساردی تۆ جیهان ئەژیێنێ |
| ئەم سەر لە بەرد و ئەم هەڵپژانەت | «ياهو، يامن هو» ی قودسی تەرانەت |
| بۆ زیندەگانی شارەزوورمانە | ئاخ میللەتەکەت قەدر نەزانە |
| باغ و بێستانت لەبەرا ناکەن | تا بەو سایەوە وڵات ئاوا کەن |
| ئەگەر گشت کێڵگەی داچێنرێ دەلێن | فیرعەونی خاکی میسری پێ ئەڵێن |
| ئەگەر شارەزوور بێت و ئاوا بێ | ڕۆژی شەتتی میسر ئەبێ ئاوا بێ |
| خۆرنەوەرزانی شای خان ئەحمەد خان | بوبووە نموونەی ئیرەمی جیهان |
| ئیستە ئەو شوێنە کەوا وێرانە | بۆ چاوی هیوام بووە بە تانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|