تاوێ نەگەڕا
Appearance
تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم | بێ ناڵە نییە سانییەیەک تاری ڕوبابم! |
هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو، ئەفسووس | ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم! |
گەر ڕاستە مەلەک نامەیی ئەعمالم ئەنووسێ | با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتتی کیتابم! |
شەمعێکە لەسەر لێوەلەرەی مەینەتی من ڕۆژ | ئەستێرەیی شەو شاهیدمن سەختە عەزابم! |
ئێستە خەلەلی عافیەتیش باری بەدەنمە | هەر دەردە ئەدا پاچی لە بونیانی خەرابم! |
توخوا دڵەکەم کوانێ خوتووراتی جوانیت؟ | بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟ |
هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم | حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم! |
زیاتر سەبەبی عەقڵ و شوعوورە خەفەتی من | بۆ غەفڵەت و نیسیانە هەموو نۆشی شەرابم! |
ساقی! بە فیدای دیدەیی مەخموورت ئەکەم دین: | لێوڕێژم ئەوێ پیاڵەیی مەی ئەجری سەوابم! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|