تاوی داوە ئەسپی غیرەت شێرەکەی ژیانی کورد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تاوی داوە ئەسپی غیرەت شێرەکەی ژیانی کورد  (1967) 
by ناتیق
تاوی داوە ئەسپی غیرەت شێرەکەی ژیانی کورد تا بکا عیلاجی دەردی بەسۆ و بێ ئامانی کورد
«ڕۆستەم» ئاسا جەنگی «زاڵ»ی «عصبة الأمم» دەکا بۆ ئەوەی بیکا بە جەژن ماتەم و گریانی کورد
عومری نەوەجەوانی خۆی سەرفی ڕێگەی حەق ئەکات تا بدا ڕەونەق بە سککەی بێ ڕەواجی مانی کورد
تاجی شاهی خستە ژێر پێ بۆ تورەققی میللەتی تا جادەی ئاسن بگاتە شاخی هەورامانی کورد
ڕۆح و سامانم فیدای هیممەتی عالیت ببێ ئەی تاقە خەمخۆری ئێمە شیعرت سەناخوانی کورد
«ذي النورین»ێکی بە خامە و تفەنگت خزمەت ئەمەیە ئەسڵ و ئەساسی ڕەویەی پاڵەوانی کورد
بێگومانم بەر ئەدا دەرختی ئامالی تۆ چون بە حەق گەرەکتە بیکەی خزمەتی بوستانی کورد
ئەو کەسە مووبێ لە پەنجەی چاوی نووری لێ بڕی وا کە نادا گوێ بە نەغمەی ئەو هەزاردەستانی کورد
مانگەشەو و سەگوەڕین في المثل تۆیت و گەنەڵ ئەم بۆ دوژمن کلک لە ناوگەڵ تۆیش مەهی ئاسمانی کورد
تۆ نایگۆڕییەوە بە ماڵی دنیا نەفعی میللەتت ئەم فرۆشتویە شکۆهی خۆی بە دوژمنانی کورد
باسی تۆ وەختێ کە دێتە سەر زار و خەڵکی هەموو بە ئەم شمری شەڕ ئەڵێن و بە تۆ شامیرانی کورد
ئەحمەدی موختاری ئێمەش ڕێیەکی گرتۆتە بەر تا یەکی خا شاری وان و سنە و سلێمانی کورد
هەوڵ ئەدا ئەم میللەتە مەزڵوومە سەر خا وەکوو ئەییامێ پێش ئێستە کردیان حاکمی بابانی کورد
دەست بە باڵییەوە خودایە بگری و عومری پێ بدەی تا بە چاوی خۆی ببینێ ڕۆژی درەخشانی کورد
دوعای خێری بۆ بکە ڕۆژ و شەو ناتیق بڵێ خوا بیپارێزێ لە چاوی بەدی حەسوودانی کورد

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse