Jump to content

تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ

From Wikisource
تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ (1934)
by ناری
309420تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ1934ناری

ئەم غەزەلەی بۆ مەلا ئەحمەدی کوڕی نووسیوە کە لەو کاتەدا لە لای مەلا عەزیزی بالیکەدەری ئەیخوێند لە سلێمانی

تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ زۆر زەحمەتە مەیلی کە لەسەر عیلم و عەمەل بێ
تالیب ئەوەیە تالیبی دیوانی خودا بێ عالم ئەوەیە غەرقی خەیاڵاتی ئەزەل بێ
فرزەندی مەلا: ڕۆڵە ئەبێ سەرفی حەیاتی بۆ دیققەتی بەیزاوی و تەفسیری جومەل بێ
بێ جیلوەیە تەسبیحی کەفی جەزبەیی سۆفی تا فیکری مەی و دەنگی نەی و سازی ئەمەل بێ
گەر شوربی دەوا عاقیبەتی نەفعی نەبێ، هیچ لای خەستە وەکوو زەهرە ئەگەر عەینی عەسەل بێ
ئەفسووسە ببێ مورغی هوما فەرعی بە قاڵاو زۆر موشکیلە گەر بازی سپی فەرعی بە قەل بێ
گەر دوڕڕی ئەتۆ، واریسی ئادابی پدەر بە نەزدیکە پدەر یار و هەم ئاغووشی ئەجەل بێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.