تازە هەندێ فێڵ سەری هەڵداوە
Appearance
| تازە هەندێ فێڵ سەری هەڵداوە | شەقی لە ئۆینی جانباز هەڵداوە |
| هیچ ئاگات لە خۆت نییە ئەتفرۆشێ | سەد جار نێریش بی ئەو هەر ئەتدۆشێ |
| ئەینێرنە حەج ئەڵێن: حاجییە | پڕ بن باخەڵی خاچە و خاچییە |
| وەجاخزادەیی باوی نەماوە | هەر جاخی تووتن برەوی ماوە |
| هەڵبەز و دابەز وا لە پێشەوە | گورزی خۆت بگرە تۆ لە پێشەوە |
| ئەگینە کە بۆی دەرچووی لە ناکا | لە ماڵی خۆیشتا کەس ڕووت تێ ناکا |
| قسوورت نەبێ «قسوور»ت نابێ | چل سوورت نەبێ جل سەوزت نابێ |
| دینارت نەبێ کارت دەرهەمە | لێرە هەر لیرە لابەری هەمە |
| قەڕنی قڕان بوو قڕانی هانی | چەند خۆش بوو دەورەی ساحێبقڕانی |
| هەتاکوو خۆزگە بخوازی بۆ پارە | ئۆخەی بۆ ناکەی خۆزگە بە پارە |
| هەر مەیلی خوایە کە وا دین ئارە | پشت لە قیبلەیە و ڕوو لە دینارە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 885
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|