تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک
Appearance
تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک | وەک خەیاڵت بێ بە چاو و سینەدا روحي فيداك |
فەرموو فەرموو عاشقانت وا بە جان موشتاقی تۆن | گەرچی تۆ خۆری ئەوان شەونم ئەبن مەحو و هیلاک |
خۆ بە ئوممێدی ویسالی وا حەیاتم باقییە | وەر نە دووریت دەم بە دەم دەمخاتە گێژاوی هیلاک |
گەر بە قەسدی کوشتنم هاتی دەسم دامانی تۆ | چاکی نازک هەڵکە خوێناوی نەبێ داوێنی پاک |
بمکوژە بەڵکوو حەیاتی جاویدانم دەسکەوێ | چاک ئەچم بۆ چاکی چاکان، چاک بەدار و سینەچاک |
وا برۆی هێنایە یەک، ئەو لێو گەزانە یەعنی چی؟ | پڕ حەزەر بە سابیری بێباکە با نەتکا هیلاک |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|