بە یادی کۆن (III)
Appearance
بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە لەیل و نەهارێکە | لەشەودا ڕۆژی پەنهان کردووە شێوەی عوزارێکە |
بە تیرێکی تیلایی چاو دڵی لەت کرد و بانگی کرد | ئەمە بۆ تۆیە ئەم نازە لە دڵتا یادگارێکە |
دۆعاخوازیت کە کرد، ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵەناڵ | لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە |
خەیاڵم وا بوو شەو بێیتە خەوم، چی بکەم خەوم نایە | خەتای گریان و سووچی دیدەیی شەو زیندەدارێکە |
ئەگەر بمتوانیایە، نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ | بەڵام چی لێ دەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە |
لە ناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ؟ | لە هیچ لایەک جواب نایە، عەجەب خامۆش شارێکە!! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|