بە یادی کۆن (II)
Appearance
| خۆزگە یار ئەبوو بە خاوەن قەرز لێم | بۆ هەرکوێ ئەچووم ئەهاتە سەر ڕێم |
| یار لە ناو ڕەزا سەیری ترێی کرد | بۆڵێکم لێ خوارد مەست بووم دەستوبرد |
| بە یادی چاوی بادامی لەیلام | خوێنی بەدەنم بوو بە ڕۆن بادام |
| فرمێسکم بۆ ڕووی لە بەرد شکا بوو | بەرد بوو بە شوشە گوڵاوی تیا بوو |
| مانگیش لە یەکتر کەوتوونە گزی | ڕەمەزان جەژنی لە شەواڵ دزی |
| عەشرەی موحەڕەم کە جەژنی نووحە | بۆ شێعە بووە بە شین و نوحە |
| سوێند ئەخۆم هێشتا من تۆم نەدیوە | لەگەڵ تۆ شێت بووم هۆشم پەڕیوە |
1939
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|