بە یادی کۆن (I)
Appearance
مانگی نیسان مانگی گوڵانە
ڕۆژێک بۆ سەیری تەیارەخانە | ئەجەل بردمیە سەر ڕێی ئەو جوانە |
بۆمبای نێو نیگا درا لە جەرگم | شەهیدم، کفن مەکەن بە بەرگم |
وتم: هەر منم کوشتەی ئەو چاوە | ڕوانیم لاڵ و پاڵ زۆرن لەو ناوە |
قۆچی قوربانین، جەژنی قوربانە | ئەو دەشتە بووە بە قەسابخانە |
نیسانی ساڵی ١٩٣٢
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|