Jump to content

بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم وا قەلبی بیمارم

From Wikisource
بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم وا قەلبی بیمارم (1934)
by ناری
309379بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم وا قەلبی بیمارم1934ناری
بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم، وا قەلبی بیمارم لە هیجرەت هاتە سۆ دیسان، برینی پار و پێرارم
هەموو نەشئەی زمستانی فیراقە سەرسەری ئاهم نیشانەی پاییزی هیرجانە زەردیی پەلکی ڕوخسارم
بە شوعلەی ناری پڕ تەئسیری عاشق سۆزی دووریی تۆ وەکوو پەروانە سووتاوە دڵەی غەمگین و غەمبارم
بەڵێ عیللەت بە سیحری نێرگسی مەخموری فیتنەت بوو کە وا من سەر زەدەی تانەی ڕەقیب و یار و ئەغیارم
بە شەوقی دەبدەبەی سوڵتانی حوسنی ماهی ڕوخسارت بە گەردوون ئاشنایە زەمزەمەی سەمتووری هاوارم
وەکوو حوسنت لە عالەمدا، قسەی من فاش مەشهوورە عەزیزم تازە مەخفی کەم ئەمن تۆماری ئەسرارم؟!
تەماشا چەندە خۆش تەعلیمە، ئەی شیرینی بێ هەمتا لە کێوی بێستوونی وەسفی تۆ، گوڵگونی گوفتارم
لە موڵکی عاشقیدا، خوسرەوێکی شۆخە دڵ، ئارێ گەواهی عیشقە، جۆش و شۆڕشی شیرینی ئەشعارم
بە چاوی کەم لە ناری چاوەکەم مەڕوانە، بڕوانە لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقت، چ شاگردێکی هوشیارم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.