بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی
Appearance
| بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی | لە برسی ڕۆژوو پیاوی چاوبرسی |
| وا برسی ڕۆژوو تا ئێوارەیە | بەڵام چاوبرسی دەردەهارەیە |
| هەندێ بۆ ئەمەی بڵێن بەڕۆژوون | کاتێکت زانی بەگژتا هەڵچوون |
| خۆ هەندێکیش هەن بە جەژنیش تووڕەن | قەی ناکا جارێ وا تازە کوورەن |
| زۆری پێ ناچێ کە خانیان سوا | باویان نامێنێ! ئەکەونە دوا |
| بۆیە گرانە ترێ و ناسکەرمێ | تینتیخاب کەوتە مانگی ڕەشەمێ |
| خۆ ئەگەر بێتە شێوەی هەورامان | لە دەست کاک ڕەشید یاڕەبی ئامان |
| نەعرەی دەگاتە شیوی ئابڵاخ | نەقشی پانتۆڵی ئەبێ بە بەیداخ |
| هەموو دەعوایێک لە نەبوونییە | ئەم ئەحواڵانە بێ تووتنییە |
| ئەڵێن تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە | چاوی ڕەشی زۆر هیوادار، کاڵە |
| مەڕوانە ئێستا هیوادار زۆرە | ئاخری وای لێدێ ئەکەونە نۆرە |
| ئەو شاییە خۆشەی کە کەم دەوامە | کە هەڵسای لە خەو وەک ئیحتیلامە |
| خۆ ئەوەی ڕێگەی چەسپین نەناسە | وەک «سوورە خەتا مەکە»ی بڵباسە |
| کچ پارە ناکا ئەم تەق و دەوە | بە سەر کێوەوە نیشتەوە ئەوە |
| ئەو قەلەندەرەی کە بێ هیوایە | سەیری جیهانی لا سینەمایە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 543 و 131
1937/11/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|