بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوە
Appearance
| بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوە | سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە |
| ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا | بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا |
| کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا | بەڕەشڕەمان کێ بێ بۆ داخا |
| ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە! | بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟ |
| کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە | موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە |
| بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە | هاتە کردەوە بایەخی نییە |
| هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە | قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 330
1932/07/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|