بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە
Appearance
| بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە | خودا یارم لە فیتنە و من لە چاوی ئەو بپارێزە |
| بە تیری غەمزەکەی یارم پەرێشان و بریندارم | خەریکی نەزم و ئەشعارم ئەگەرچی دەوری ئینگلێزە |
| لە جێگایێ کە سوڵتانی جەماڵی لەشکرئارا بێ | چ جێگەی سەلم و توور و جامی جەم یا تاجی پەروێزە |
| لەکن تیغی برۆی بەحسی عەلی و زولفەقاری چی | لەکن موژگانی ئەو بێ عەقڵییە بەحسی ڕم و نێزە |
| عەجایب دڵڕفێنێکە بە نازی چاوی عەییاری | کە نیمە قیمەتی ئیمایەکی شیرین و شەودێزە |
| چ یارایێکە تەقدیری بەها بۆ چاوی مازاغی | کە ئەدنا قیمەتی ڕوم و عەجەم کوردان و تەورێزە |
| لە دوو جادووی سوخەندانی لە غونچەی لێوی خەندانی | وتی موسا کە: یا عیسی، منی ئاسا بپارێزە |
| لەکن ئاڕایشی حوسنی زولەیخا دەس بە ئاوێنە | کل و شانەی لەکن لەیلایە هەم شیرینی پەروێزە |
| لە هاوار و فیغانم پێکەنینی دێ چ بێڕەحمە | موسوڵمان ئیشی وا ناکا مەزەننە ڕووس و ئینگلێزە |
| خودایا چاوی چاوی من لە چاوی بەد بپارێزە | ئەگەرچی چاوەکەم چاوی ڕەش و فەتتان و خوێنڕێزە |
| غەزەل ببڕێتەوە چاکە بەیانە وەختی ئیمساکە | لەمەولا ڕوو لە مەولا کە زەمانی وەرع و پارێزە |
| دڵی سابیر برینداری خەدەنگی چاوی دڵدارە | سروشکی چاوی دائیم جارییە مانەندی کارێزە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|