بە چاوت سوێند ئەخۆم ئەی یاری نازدار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە چاوت سوێند ئەخۆم ئەی یاری نازدار  (1952) 
by فایق زێوەر
بە چاوت سوێند ئەخۆم ئەی یاری نازدار دڵم لای تۆ بوو، تاکو پار و پێرار
بەڕۆژ هەر هاتوچۆم بوو بۆ تەماشات بەشەو وەک کۆترێ بووم دەم بەهاوار
وەها جێگیر بوو وێنەی تۆ لە سەرما خەو و خۆراک نەمابوو لام بەیەکجار
بەڵێ خۆش بوو لەلام ئەو تۆزە ژینە کە ڕامانبوارد بەکوێریی چاوی ئەغیار
خودا هەڵناگرێ تۆیش دڵنەرم بووی بەرامبەر من بەگوفتار و بەکردار
بەپەنهانی لە گۆشەی چاوەکانت دەمم شیرین ئەبوو مانگی هەزار جار
لە تاریکیی شەوا هەروا لەبیرمە من و تۆ پێکەوە بووین وەک گوڵ و خار
ئەوەندە لوتفی تۆم دیوە ئەگەر بێی لەتم کەی جومگە جومگە نیمە ئازار
بەڵام ئێستا ئەبێ تۆ لێم ببووری وەکوو جاران کە نیمە مەیلی دیدار
شەوێ ڕێم کەوتە لای هەندێ برادەر بەکوردی تێگەیشتووی ئەهلی ناو شار
یەکێکیان پێی وتم وەک سەرزەنشتێ بەسێتی سەرپەرشتی خاڵ و ڕوخسار
گریمان پەیڕەوی ئێمە نەزانی بەئەشعار و بەکردار و بەئاسار
لەبەرچی بولبولی خۆش خوانی یاری لە جیاتی نیشتمان و کوردی غەمبار
لەسەر تۆ فەرزە بۆ بەرزیی وڵاتت شەو و ڕۆژ هەر بنووسی نەسر و ئەشعار
کەچی تۆ شیعرەکانت بووەتە گاڵتە بەباسی وردە خاڵ و زوڵفی دڵدار
وتم یاران بەپارە و عیلم و خزمەت منیش خۆ نیمە عیلم و زێڕ و دینار
بەڵام شەرت بێ هەتا ماوم لە دنیا بەکردار و بەئەشعار و بەئەفکار
درێغی قەت نەکەم بۆ نیشتمانم هەوڵ دەم من بەنووسین و بەگوفتار
لەمن دڵگیر مەبە ئەی یاری گیانی لە عەشقی نیشتمان کەوتوومە هاوار

1943/06/27
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse