بە پشت ئێستری چەمووشدا مەڕۆ
Appearance
| بە پشت ئێستری چەمووشدا مەڕۆ | خووی ئەو «لەقەیە» خۆت لادە لەو تۆ |
| سەگی نهێن گر، لە کەس ناوەڕێ | بەلایا مەڕۆ! لەپڕ ئەتگرێ |
| با وجود ئێستا کە سەگ نەماوە | «هەڵەوەڕ» لە جێی ئەو دانراوە |
| پشیلە دیار نەبێ، شایی مشکانە | هەروا هاتووە ئەم، دەور و دووکانە |
| دەوڵەمەند لە دەست سواڵکەر بێزارە | حەقیانە هەندێ سواڵکەر بێعارە |
| ئارد و ڕۆن نییە و بە ناعیلاجی | لە هیچ کوێ نایە بۆنی ناو ساجی |
| خوا «ئەسپێ»ی خستە فەردە ئاردەوە | بۆیە تەماعکار وا نەیشاردەوە |
| لە پێشدا ببوو بە بگیر، بگیر | کە ئەسپێی تێدا کەوتە دەست فەقیر |
| ئەم موڵک و ماڵەی دڵمان پێخۆشە | لەسەرەمەرگا حەسرەتە، بۆشە |
| درۆزن زانی درۆی سەر ئەگرێ | پێی ڕادێ ئیتر شەرم نایگرێ |
| ئەو شیرینییەی لە درۆدایە | لە ڕاستی تاڵدا هیچ کەس بۆی نایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 683
1942/09/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|