بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە
Appearance
| بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە | خووی منداڵیمان لێ ئەژیێتەوە |
| سەر و گوێی یەکمان شکاند بە کوتەک | چەند لێک خەڕۆ بووین بە شەڕە گەڕەک |
| من «گۆیژە»ییم و تۆ «کانیەسکانی» | لە یەک بووبووینە دوژمنی گیانی |
| هیتلەر و یەهوود هێندە دوژمن نین | ئەوەندەی ئێمە لێک هاتووینە قین |
| ئەو ئیشەی کەوا ڕاجیع بە خوا بێ | بە زۆری بازووی هیچ لایێ نابێ |
| پشتیوانەکەت ئەگەر بەکارە | باراش لە ئاشی ژووروو بهاڕە |
| ئەگینا کارمان لێرە لە پاشە | پیشەی پێشوومان دەوەن بە ئاشە |
| جاران ئیتالیا شەڕەگای ئەکرد | وتیان خراپە پێیان لەناو برد |
| ئێمە بەران و کەو و کەڵەشێر | تێک بەر ئەدەین و سەگ دەکەین بە شێر |
| هەموو دەرسی شەڕ ئاخر شەڕییە | بۆیە هەڵکردمان کوێرەوەرییە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 447
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|