بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە
Appearance
| بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە | شوعاع و نووری میهر و ماهـ هەموو شانامەیی ڕووتە |
| بە ڕۆژ و شەو کە ئامووشۆ ئەکەن لەم موڵکی ناسووتە | شەمس سووتاوی ڕوخسار و قەمەر شێواوی گیسووتە |
| به این که میهر و ماهـ، ئەرز و سەما فەرمانبەری ڕووتە | |
| مەلائیک وا بە فەرمانی خودا دائیم ئەکەن تەقدیس | هەموویان سەجدەیان هێناوەتە بەر تۆ سوی ابلیس |
| لە زومرەی ئەنبیا عالی مەقامانن عیسا و ئیدریس | بە ئایەی مەسحەفی ڕووتە ئەکەن تەحسیل و هەم تەدریس |
| کە شاری عیلمی تۆ قاپی اسدالله یە فەرمووتە | |
| فتووحاتی عەلی و ڕۆستەم و بەهرامی تیرئەنداز | کە شۆرەتیان هەتا دونیا بمێنێ هەر ئەدا ئاواز |
| ئەگەر قەوسی برۆ یا تیری موژگانت بکەی ئیبراز | هەموو تەرکی سیلاح و چەک ئەکەن ئەی ساحیبی ئیعجاز |
| بە چاوی تۆ کەلیموڵڵا غولامی چاوی جادووتە | |
| بیحەمدیللا حەبیبوڵڵا کە فەخرولموڕسەلینی تۆ | خودا جبریلی کردە حامیلی وەحی و ئەمینی تۆ |
| کە ڕۆحی کائینات و رحمة للعالمينی تۆ | سولەیمان و سکەندەر خاتەمی ژێری نگینی تۆ |
| سەلاتین و ئەمیر و شاهـ ئەسیری دەست و بازووتە | |
| گرووهی ئەنبیا تەفسیلیان نەختێ ئەکەم موجمەل | کە ئەفزەل یان ئولولعەزم و کوتوب ساحیبن و مورسەل |
| هەموو پەروانەیی شەمعی جەماڵ و دیدەیی ئەکحەل | ئیتر با موختەسەر بێ هەر کە فەرموویانە قەلل و دەل |
| ئەمینی وەحیی مونزەل داغداری خاڵی هیندووتە | |
| بە نووری ماهی ڕوخسارت شەوی دەیجوور ڕووناکە | بە غەمزەی چاوی خوونخارت کە وا خوێنڕێژ و چالاکە |
| سبەینانێ نەخۆشی چاوی بیمارت تەماشا کە | کە تۆ نووری وەرە تووری دڵم مەحوی تەجەللا کە |
| کە نوورت ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە | |
| یەقینم وایە ڕۆحم تۆ فریشتەی یا پەریزادەی | کە چونکە نەوعی ئینسان پیر ئەبن تۆ نەوخەت و سادەی |
| نەخۆشم پێم عەتاکە جووتە عینابی لەبی سادەی | ئەگەرچی لوتفی مەحزە ڕوومەتی خۆتم نیشان نادەی |
| دەزانی ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە | |
| وەرە سابیر ئەگەر عەشق و مورادت شاهی لەولاکە | تەریقی شەرع و دین بگرە لەمەولا ڕوو لە مەولا کە |
| مەچۆ ئەولاوە ئەولا وایە، بێ تەدبیری ئەملا کە | کە دونیا جیفەیە هەرگیز مەچۆ، نەزدیکی ئەولاکە |
| کەسێ ئاڵاوە لەو لاکە گڵاو و پیس و نابووتە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|