بە ناوی «کوێخاڕەمەزانی ورمزیاری»
Appearance
| کۆترە باریکە، کۆترە باریکە | هۆی هۆی چیتە بەم شەوە تاریکە |
| بۆچ توش وەک ئێمە لانەت شێواوە؟ | ڕێگای ژیانت لێ بەستراوە؟ |
| وا بێچووەکانت گرتۆتە سەرباڵ | لە ترسی ڕاوکەر ئەفڕیت یاڵەویاڵ |
| من قەڵای شادیم دەوری گیراوە | دەرگای ژیانم لێ هەڵچنراوە |
| لە دەست ڕەمەزان هەڵهاتم بە تاو | وتم وا جەژنی عالەم دێتە ناو |
| لەگەڵ ئاوەڵان تێر پڵاو ئەخۆم | تێر کەسوکارم ئەبینم بۆ خۆم |
| کەچی لە کەچی بەخت و ئێقباڵم | نەحەسامەوە هاوار بە ماڵم |
| ئێستاش هیوای من تەنها بە خوایە | ئایەتە: عوسر، یوسری لە دوایە |
| من لە پاکی خۆم هێندە ئەمینم | لە خۆما سووچ و گوناهـ نابینم |
| دار و فەلاقەی باوکم لاخۆشە | بەڵام غەرەزکار بۆچ لێم بەجۆشە |
| بۆ سەرداری خەڵک من ئەچمە سەر دار | کورسی و پەت بۆ من، کورسی بۆ سەردار |
| باوکم منداڵی بێعاری دەبێ | بێزاری نابێ ئازاری دەبێ |
| مناڵ زینەتی ماڵی باوکە | بۆ ڕێی لێقەومان وەک چراوکە |
| بە فیتنەی بەدکار لێک نابینەوە | کەوتینە تەنگانە ئاشت ئەبینەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|