بە ناوی «پیروەیسی خلک» ەوە وتوویەتی
Appearance
| یاران کوێخایی، یاران کوێخایی | کارێکی پێم کرد دەردی کوێخایی |
| لە گەل مامەوە کەوتمە تەنهایی | زەبوونی کردم دەردی ڕیسوایی |
| کوێخایی لێم بوو بە تەختی شایی | لە دەستیان سەندم هەر بە خۆڕایی |
| داخم ئەو داخە کە بە شیربایی | گەینە کوێخایی و لەخۆ بوون بایی |
| لە دڵما نەما ئاهەنگ و شایی | لە چاوما ون بوو نووری بینایی |
| زکری مەولەوی و ڕەقسی سەمایی | بۆ من بووبوونە سیڕڕی سەمایی |
| وەک گێژەڵووکەی خێڵی دوایی | عومری کوێخایی خستە کۆتایی |
| خووی جیهان وایە بە بێ وەفایی | لای کەس نەماوە بۆی ئاشنایی |
| ئەگەر بۆم ڕێکەوت بە خواستی خوایی | بوومەوە کوێخا بە دڵنەوایی |
| سەد دەورەم بدەن ڕووتەی ئاوایی | بە کلکەلەقێی کەس نابم بایی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|