بە ناوی «قەرەتوغانی» یەوە
Appearance
| سیا بازێک بووم، سیا بازێک بووم | لە ئەوجی گەردوون تیژپەروازێک بووم |
| لە دەستی میران ئارامسازێک بووم | دایم پەروەردەی قەدر و نازێک بووم |
| بە زەردەخەنەی پیرێژن مەغروور | |
| *** | |
| کاتێک دەچووینە ڕاو و شکاران | لە کۆڕەی باڵم کەوی کۆساران |
| ئەلەرزین وەکوو بیی جۆیباران | خۆیان ئەخستە پەنای نزاران |
| کونە مشکێکیان لێ ئەبوو بە ژوور | |
| *** | |
| بە دەنگی دلێر کە تێمئەخوڕین | لایان نەدەما هێزی هەڵفڕین |
| ئەمخستنە ژێر خۆم نووزەم ئەبڕین | بە چنگاڵی قین هەڵمئەدڕین |
| دڕندەیەک بووم لە پیاوەتی دوور | |
| *** | |
| ڕۆژێک هەڵمەتم ئەبردە سەر کەو | لە پڕ شمقارێک هات بە تەکودەو |
| پەلاماری دام لێم کەوتە هەوهەو | ڕۆژی ڕووناکی لێ کردم بە شەو |
| خستمیە خوارەوە بە لنگە و تلوور | |
| *** | |
| قەرەتوغانی ئەمەت لە بیر بێ | ئەم پەندەت لەلا وەک پەندی پیر بێ |
| خوێنڕێژیی ناکا ئەو کەسەی ژیر بێ | زۆر لە کەس مەکە هەرچەند ئەسیر بێ |
| جەزای کردەی بەد ناکەوێتە دوور | |
شوباتی ١٩٤١
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|