بە ناوی «قمبر علی» یەوە وتوویەتی
Appearance
| لە خەو هەستا بووم، لە خەو هەستا بووم | بەر لە بەیان بوو لە خەو هەستا بووم |
| شعور لە کەللەی خاڵی پەستا بووم | گوێم ڕاگرتبوو بۆ بانگ وەستا بووم |
| شەو شەوکراسی خومی خۆی داکەند | ئاسۆ بە شەفەق کەوتە شەکەرخەند |
| بەرقی پێشخانەی سەحەر ستێزا | سوپای ئەستێران لە ڕۆژ گورێزا |
| لەسەر منارە سەربەرزی بێ دەر | بڵند بوو بانگی «الله اكبر» |
| بلبل بە نەغمەی خۆش ئاوازی بەرز | ئەیخوێند لە سەرچڵ بە ناڵەی سەد تەرز |
| ئافەریدەکان هەر یەک بە ڕەنگێ | بۆ گردوکۆشی دەنگ و ئاهەنگێ |
| یەکێک ئەکەوتە شوێن خولیای شایی | یەکێک ئەگریا لە بێ نەوایی |
| شێخ لە ڕابتەی کەشف و کەرامات | گۆرانیبێژیش شەیدای مەقامات |
| بتپەرست هەوڵی کلیسایانە | عەرەقخۆرەکان مەستی مەیخانە |
| بەدکار شوێن بەد و، خێرەومەند بۆ خێر | حاجی بۆ کەعبە، ڕاهبان بۆ دێر |
| هەرکەس کارێکی پێ سپێرراوە | لە ڕۆژی ئەزەل خوا بۆی داناوە |
| هەر من بێکارم وەک کابرای پیرەم | خۆشم نازانم کە لە کام تیرەم؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|