بە ناوی «شێخ ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە ناوی «شێخ ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی  (1950) 
by پیرەمێرد
هێند لە دووری تۆ بەکوڵ دیدەیی خوێنبار گریا بەردی ڕەق شەق بوو، تەقەی هات و بە هاوار گریا
ئاسمانیش لە شەفەق گریەیی خوێنینی هەڵڕشت هێند بەسەر ڕۆژی ڕەشمدا کە شەوی تار گریا
شەوی دووریت کە ئەجەلم هاتە سەر و نەیکوشتم تا بەیانی ئەویش بۆ جەستەیی بیمار گریا
هەور بە سەر باغی گوڵی بەختی منا تێدەپەڕی بەزەیی هاتەوە وا وشکە، بەناچار گریا
ڕێزە دانی تۆ، شەوێک هاتە خەیاڵی من بۆیە چاو بە فرمێسکی وەکوو گەوهەری شەهوار گریا
خیتتەیی میسری موحەببەت کە بە وەفا ئاوایە چاوی من چاوەیی نیلە، وەکوو جۆبار گریا
دڵی بێچارە لە دەست جەور و جەفای ماهڕوان قەبری دەروێشی دی وەک گۆلی زرێبار گریا
کە نەما نووری «نەقشبەندی» لە ناو هەورامانا پیری هاواری لەسەر لووتکەیی «هاوار» گریا
«قەرەداغ» ێکە غەمی دڵ بە خەراپی قەرەداغ کە بۆ «تیمار» ی برینداری کە تیمار گریا
ئەم هەموو دەردە گرانە کە لە دەست یار کێشام ناڵەیێکم نەبوو بۆ وەفا کە وەختێ یار گریا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse