بە ناوی «زەرگەتەیی» یەوە
Appearance
| خەڵکی هاواری چاوی بەدیانە | کەچی خەنیمی من چاوی جوانە |
| شاعیر تەشبیهی مانگ ئەکەن بە ڕووت | سەرویش دائەنێن لەگەڵ باڵا جووت |
| مانگ لە ڕاستی ڕووت وجوودی نییە | سەرویش بێبەرە بە کەڵکی چییە |
| بە لێوی ئەڵێن یاقیقی ئاڵە | یاقیق بێگیان و بێ حاڵ و خاڵە |
| دەم دەمی عیسات بووە بە هاودەم | ئەو گیان ئەدا و من گیانی بۆ ئەدەم |
| ڕووی تۆ نەخشێکە و «جەلال» ی ناوە | سەیری سونعی ئەو بێ نوقتە ماوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|