بە ناوی «خاک و خۆڵی» یەوە
Appearance
| لە بەردی توانج هێند سەرم سوڕ ما | بەرد بوو بە کولانەی سەرما لە سەرما |
| لە فەلەک دڵم لە خۆی نامێنێ | کە کەچی لەگەڵ مندا ئەنوێنێ |
| سەری خورشیدی بووکی بڕیوە | بە پاشکۆی خۆیدا هەڵیواسیوە |
| پێم ئەڵێن پۆکەر مەکە حەرامە | ئەوەی حەڵاڵ بێ لەم شارە کامە؟! |
| کیلۆیەک شەکر لەجێی یەک تەنە | ئەوی هەرزان بێ لافی وەتەنە |
| سەردەمێک باو بوو نیشتمانپەرست | ئێستا بڕشتی بڕاوە بە ڕست |
| داخی داخداریم ناوە لە دەستم | کە وتبێتم وەتەنپەرستم |
| بە ڕێکەوت هەرچی بۆی ڕێکەوت ڕۆژێ | وەک دەعبا پەنجەی دایکی ئەکرۆژێ |
| پێستی ڕوومەتیان هێندە ئەستوورە | تەڕی و تەریقی زۆر لەوان دوورە |
| ساخوایە بەسیە ئەم تەنگانەیە | کەیف و قرپ و چرپ بۆ بێگانەیە |
1943/10/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|