بە ناوی «تازە دێوانە» ەوە
Appearance
| کەوتمە ناو شێتان، کەوتمە ناو شێتان | سەرئازاد وێنەی شێتان و وێتان |
| خودپەسند نییە بێزارم لێتان | هیچ هیوایەکم نەماوە پێتان |
| بە شێتی لە دەس ئێوە بووم ڕزگار | |
| *** | |
| چەند خۆشە شێتیی، ئەستۆ بەرەڵڵا | دوور لە ناکەس و لە شەڕ و هەڵڵا |
| بە زبان دۆست و دوژمن لە دڵا | بۆ یەکتر خستن لە گەرد و خۆڵا |
| نزیک بێ نزیک بە ڕەنج و ئازار | |
| *** | |
| چەند خۆشە سەحرای شێتی شوێنت بێ | بەرد سەرینت بێ، لۆنگ نوێنت بێ |
| لە شەڕەشەق و شەڕەجوێنت بێ | نە ترس و کینەت لە هاوخوێنت بێ |
| نە نەزان هامڕاز، نە بێگانە یار | |
| *** | |
| هەر شوێنێک خۆش بێ، بە ڕۆژ لەوێ بی | خۆشت نەزانی بە ڕۆژ لە کوێ بی |
| زەمزەمەی زکری عەرشی لە گوێ بی | لە ڕەحمان نزیک، لە شەیتان جوێ بی |
| بۆ ڕێگای ئەولا سەڵت و سەبوکبار | |
1940/12/24
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|