بە ناوی «بێسارانی» یەوە وتوویەتی
Appearance
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی لە بەهاری دوای شەڕی بەردەرگای سەرای سلێمانیدا وتووە کە بە ڕۆژە ڕەشەکەی شەشی ئەیلوول بەناوبانگە:
| خودایە بەهار، خودایە بەهار | بگەڕێتەوە بۆ زستان بەهار |
| وەک هەوری بەهار بۆ خۆی بگری زار | ڕۆژی ڕووناکی بێتە شەوی تار |
| وەنەوشە شینپۆش، ملکەچ، نگوونسار | سۆسەن کونکون بێ بە نینۆکی خار |
| دەنگی کەو ببڕێت لە دەوری کۆسار | سروەی با نەبێ لەسەر پەلکی دار |
| ئەستێرەی سیوەیل وێنەی تازێ دار | ڕەشپۆش بێ شەوقی نەبینێ دیار |
| حەوتەوانە لێک ببڕێن، تار و مار | لەیلا بە ئاهی مەجنوونی هەژار |
| لە ئاسماندا بۆی نەبێ قەرار | زراوی «زهرە» بتۆقێ بە قار |
| دجلە کەفچین و لێڵ، دێوانەوار | پێ لە زنجیردا بناڵێنێ زار |
| قیبلەکەم ڕۆیی، دڵەکەم مەلوولە | بەهار خەزانی حوزنی ئەیلوولە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|