Jump to content

بە ناوی «ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی

From Wikisource
بە ناوی «ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی (1950)
by پیرەمێرد
306229بە ناوی «ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی1950پیرەمێرد
بە شەرابی کەرەمی خواوە وەها مەخموورم کە سەرئازاد لە سەودایی بەهەشت و حوورم
مەست ئەگەر نەعرە دەکێشێ، لە مەیە، نەک هی خۆی مەستی سەودام و چە دەربەستی مەیی ئەنگوورم
ئاهی من ئاگرە بۆ عەرشی خوا سەردەکەوێ چیمە لەوەی باڵی فریشتە دەسووتێ، مەغروورم
ڕۆژ و شەو بۆ منە، من بۆی دەگەڕێم سەرگەردان ئەمە سڕڕێکە لە لامە، کەچی من لێی دوورم
ڕۆحولقودوسم، بە کەمەندی «بشر» ێ کەوتوومە داو وەکوو ڕۆژم کە لە عەشقا بە سووتاو مەشهوورم
ئەمەوێ پەردەیی سەر لادەم بمناسن کێم ئاخ ئەترسم کە بسووتێنێ خەلایق توورم
دڵ لە «توور»ی بەدەنا ویستی بە ناڵەی «أرنی» وەکوو مووسا بە تەماننای نەبوو دەستوورم
ئەو دەمە بادەیی وەحدەت گەییە فریادی من سەرخۆشێکم کە نە مووسام و نە کێوی توورم
چوومە ناو دێڕی «فەنا» لافی «أنا الحق» لێ بدەم عەشقی حەق جامی لیقای دامێ بەوە مەنسوورم
واتەیەکی لە لیقای سیڕڕی تەجەللی دەرخەم تێدەگەی چۆنە لەسەر لەوحی قەدەم مەستوورم
من کە چاوێکم بە ئاوێنەی دڵما گێڕا هاتە پێش چاوم کە هەم نازر و هەم مەنزوورم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).