بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ
Appearance
| بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ | بە ناچاری دەکا زاری کەسێ وا دەیدەنە بەر داخ؟ |
| بە غەمزەی چاوی بیماری جگەر زامار و بیمارم | بە شەو ناڵان و بیدارم بە ڕۆژ خۆراکم ئاخ و داخ |
| گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بە عاشق، سەبری نامێنێ | بولبول ئاسا دەناڵێنێ بە مەحزوونی، لە سەحنی باخ |
| لە چاوی مەستی مەخمووری لە شوعلەی ڕوومەتی سووری | نیگاداری بکەی ڕەببی لە چاوی پیسی ذي اوساخ |
| ئەگەر باوەڕ دەکەی یارم بە نەوعێ زار و بیمارم | بە شوعلەی ڕوومەتی یارم وەکوو فەرهاد دەچم بۆ شاخ |
| لەبەر ئەو خەسرەوە شیرینە ژینم تاڵە فەرهادی | کە چونکە ناڵە ناڵم نابییە ناچار ئەچم بۆ شاخ |
| بە بێ ئەو خەسرەوە شیرینە سابیر ژینی لێ تاڵە | لەبەر ئەو ڕەنجی فەرهادی دەدا دائیم لە کێو و شاخ |
| وجوود ئەو جا عەزیزە تۆ عەزیزی لای عەزیزی بی | نە ئانکێ باغچەیی شار و دەراو بێخاوەن و چەرداخ |
| مەناڵە سابیری گریانەکەت تەئسیری مەعلوومە | کە تۆ هاوار ئەکەی یار خەنجەری موژگان دەکا پەرداخ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|