بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە
Appearance
بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە | بە خوێنم تینوون خوێنم بە ئەو خوێنخوارە مەڕێژێنە |
بە شوعلەی نووری ڕووت نییە دڵ تو بی خوا دولبەر | فەڕەنگی تیپی برژانگت ئە ناو ئەم شارە مەڕژێنە |
بە بێ سووچ کەس نەکوژراوە ئەمن جورمم چییە جانا | بە ناحەق مەمکوژە ئەم ئاوە تۆ ئەم جارە مەڕێژێنە |
قیامەت هەڵ ئەسێ گەر هەوری پەرچەم دا بپۆشی ڕووت | عەزیزم زوڵفی سەر خورشیدی ئەو ڕۆخسارە مەڕژێنە |
نگارا مەیکەرۆ ئەو پەلکە هۆناوەت دەخیلت بم | گەلی دیوانە تۆ و هەردە و کۆسارە مەڕژێنە |
بە ئاهی سەرد و ئاوی چاوی من بۆ باغی عومری تۆ | بە مەنعم تۆ لە ماچت ئاگر ئەو گوڵزارە مەڕژێنە |
جەفا بۆ تۆ وەفا بۆ دوژمن و ئەغیارە سا مینە | ئیتر قەهری سکی خوێنین لە لای ئەو یارە مەڕژێنە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|