بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
Appearance
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین | بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین |
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من | کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین |
بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی | لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین |
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابيض الأرواحە موژگانی | بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین |
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە | بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|