Jump to content

بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی

From Wikisource
بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308420بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی1941موفتی پێنجوێنی
بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی لە ترسی شەولەبان و خێوی کانی
خسووسەن ئایشێ گوێدرێژیش بەسامە بە ڕۆژیش واهیمەی دایم لەلامە
جنۆکەی غەیرە ئیسلامی شکڵ پیس کە نەوعێکن لە نوتفەی پیسی ئیبلیس
بە شەو سوارم ئەبن تا حاڵی جاوم بە دڵ وریام کەچی هەڵنایە چاوم
کەمێ داخی شەوەیشم وا لە دڵدا کە چەند ئەولادی کوشت و وا لە گڵدا
کە ناوی گورگەهارەم لێ ئەبەن من ئەلەرزم ڕوو ئەکەم بۆ حاڵی مردن
بە منداڵی کە وەختێ من ئەگریام بە بۆرە و بازە بیخۆ ژیر ئەکریام
هەزاران سووڕەتی ئەنواع و ئەشکاڵ بە خەو ئەمدی لە ژێرخان و لە ناوماڵ
پشیلە دەستەمۆکەی ماڵەکەی خۆم ئەوا لێم بۆتە دێو و چۆتە ئەستۆم
بە نینۆکی قولاپی دێتە گیانم لە دەستم دەرئەهێنێ گۆشت و نانم
لەبەر ئەم ترسە ناوێرم کە جارێ بەسەریا دەم بە بەردێ یا بە دارێ
گرفتارن هەموو ئەولادی کوردی لە پیری کۆنە ساڵ تاکوو بە وردی
لەژێر باری خەرافاتا ئەسیرن زەلیلی دەستی شێخ و پرچ و پیرن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).