بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی
Appearance
| بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی | ئەبێ لە ئاوا جێ بۆ خۆت خۆش کەی |
| ئەو کەسەی بێچووی گورگی بەخێو کرد | بە کردەی ئەو خۆی تووشی جنێو کرد |
| ئەوەی مۆریانی لەشی نەکۆژێ | گۆڕ وایە ئەسپێ خوێنی بمژێ |
| ئەوەی هەمیشە لە خەڵکی ئەدوێ | ڕۆژێکیش ئەبێ مەکینەی ئەسوێ |
| مەکینەی سواو خەڵکی کەوتە شوێن | ئەو سایە ناوی «مەنی» لێ ئەنێن |
| بە مەڕ مەڕۆکێ ئەوی تێکەوێ | ئەبێ چەپۆکی دۆستی بەرکەوێ |
| ئەیبەستنەوە بە دەست و پێ و چاو | ئەڵێن نایکڕین بە نانەسووتاو |
| بۆرە پیاو گاڵتەی کرد بە کۆنە بەگ | گورگ پیر بوو ئەبێ بە مەسخەرەی سەگ |
| هەرچەند بێ ئەمری خودا هیچ نابێ | بەڵام کار ئەبێ سەبەبی تیابێ |
| کە تۆ دانیشتی و خوا ئیشت بۆ بکا | ئەتەوێ خوا بکەی بە کوێخای دەرگا |
| نەوەڵڵا تۆ خۆت بکە بە مەنسووب | سەلکە پەنیرت بخەرە ناو گووپ |
| قەید ناکا ئەگەر ئەو ئاغا گۆڕا | «فراک»ی تازەی ئەم بکە بە بەرا |
| زمانی لووس و ڕیای بە ڕێ و جێ | پیاوی دنیایش و خوایش دێنێتە ڕێ |
| هێشتا نەیاندی کەس بە ئیقتیدار | بەبێ واسیتەی ئەرخە بێتە کار |
| ئەوی بە عیلم و نامووس ئەنازێ | هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ |
| تا دەورێ نەیێت کە پیاو بۆ ئیش بێ | ئەبێ هەر باوی پیاوی بێ ڕیش بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 571
1939/06/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|