بە شامی زولف و ئەبرۆی هیلالی
Appearance
| بە شامی زولف و ئەبرۆی هیلالی | دیارە سوبحەکەی جەژنی ویسالی |
| لە کن دەرکەوتنی باغی جەماڵی | دڵی من بولبولی ماهی جەماڵی |
| بە ڕوویی ئافتاب و لێوی ئاڵی | سەنای زولفی بکەم یا وەسفی خاڵی |
| ئەگەرچی سوورەتەن دوورم بە مەعنا | لە من نەزدیکە سوڵتانی خەیاڵی |
| خودایە کەس نەبێ تووشی غەمی من | کە خەڵکی پێی بڵێن کافر بە حاڵی |
| بە شەو تا ڕۆژ هەر گریانە پیشەم | نەهاتی و پێم بڵێی بۆ چی ئەناڵی |
| ئەگەر خۆی بمکوژێ پێم خۆشە ئەمما | ڕەقیبیش بۆ نەهاتیم هاتە پاڵی |
| بە دەستی خۆی خوێنیشم بڕێژێ | ئەڵێم وەک شیری بەر دایک حەڵاڵی |
| نەمامی قامەتی غایەت بڵندە | دەسم ناگاتە سێو و پڕتەقاڵی |
| خودایە تۆ دەمی سابیر شیرین کە | هەموو عومرم بەزایع چوو بە تاڵی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|