بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە  (1965) 
by مینە جاف
بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە وە یا ئاهی منە داویە لە سەفحەی کوڵمی جانانە
بڵێن پێم سونبولی شێواوی عەمبەر بێزی گوڵزارە وە یا ئەگریجەیی یارە وەها موشکین و پەخشانە
غەزاڵی وەحشی ڕەم کردەی ڕەوێڵەی دەشتی تاتارە وە یا خود دولبەری گەردەن بلووری دیدە فەتتانە
بە سەروی گوڵشەنم زانی ئەوەن شیرین و ناسک بوو کە چی بالایی ئەڵێی تووبایی ڕیزوانە
حەقە مانگ نازی نازدارم بکێشێ ئەو بە گیان و دڵ کە ئەو گاهێ هیلالە گاهـ گاهێ بەدری تابانە
فەقەت ئەو شۆخە ئەبرۆی وەک هیلالی یەکشەوە وایە بە ڕوخسار بێ خسووف یاران بە دائیم بەدری تابانە
گەلاوێژ حەقیەتی خۆی گوم بکا هاوین هەتا پاییز لە شەرمی چاوی نازارە ئەزانێ شەو لە سەربانە
لە داخا یەخە دائەدڕێ ئەڵێن وا غونچە پشکاوە مەگەر نازانی دڵ ئەوگاری لەعلی لێوی جانانە
لە ئیمای چاوی مەخمووری نیگار بۆی حەل ئەبی مینە ڕمووزی سەنعەتی تەلسز ئەوی وا ئەهلی عیرفانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse