بە زوانی کوردستانەوە
Appearance
ئێوە ئەی شێرانی مەکتەب! واسیتەی ژینی منن | واسیتەی ژین و ژیان و ڕۆحی شیرینی منن |
کۆمەڵی ئەولادەکانم، وان لە زوڵماتی جەهل | تاقە ئێوە خوێندەوار و نەسڵی نوورینی منن |
موددەعی گەر بێ خەیاڵی نام و نەنگی من بکات | بۆ ویقایەی حیفزی نەنگم، ئێوە پەرژینی منن |
ئاسمان نابێ خەیاڵی بەرتەری و زیادی بکا | ئاسمانی ئاسمانم، ئێوە پەروینی منن! |
سەد کە دێم و بێ بەراوم من لە کوێ «قورفە» لە کوێ | تێ بفکرین تۆ خوا مەئمووری تەخمینی منن |
مەرهەمە تەسکینی زام و دوکتەرە دەفعی بەڵا | بۆ دڵی پڕ ئێش و زارم، ئێوە تەسکینی منن |
گەر وەکوو قانع لە بۆ تەرفیعی من کۆشش بکەن | لاوەکانی خۆشەویستم، کۆڵەکەی دینی منن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|