بە حوشتریان گوت حوشتر کوڕت بوو
Appearance
| بە حوشتریان گوت حوشتر کوڕت بوو | وتی لە ئەستۆی من بار لا نەچوو |
| بە زەیلداریان گوت چی بوو ئەم کەتنە | وتی مەرگ لەگەڵ ئاوەڵان جەژنە |
| زیلەی زەیل کەم بوو بۆ دڵەلەرزە | لە باران ڕام کرد کەوتمە بەر تەرزە |
| داخی تەشوێکەم ناخۆم کە دەیبەن | بۆ ئەوە دەگریم دەمەسۆی دەکەن |
| توخوا بزانن تەشوێکەی قەپتان | دەست کێ دەکەوێ؟ ئەڵبەت دەست نەزان |
| هەندێ مەعاشی تەقاویتییان | زۆریشە، لێیان بوو بە ماخولان |
| هەوڵی وەزیفە ئەدەن تێر ناخۆن | تا دیسانەوە دەبنە کەواکۆن |
| زەیستان لە سەر کاسە سوێند ئەخوا | کە چلەیشی چوو عوزری تر ناشوا |
| خاکی شارەزوور پەستە و بێ هەوا | بازیان پڕە لە هەرا و داوا |
| کاسبیش چونکو دەعیەی تیا نییە | هیچ مەئموورێکی پێ ڕەزا نییە |
| هەی داد هەی بێداد، دەوڵەمەنەکان! | بۆ پارەی میریی کەوتوونە مەیدان |
| ڕێی خۆ چەسپاندن ئەدۆزنەوە | جێی فەقیرەکان ئەقۆزنەوە |
| بە «مندیل» کلکی گوێرەکە ئەگرن | ڕێی شیاکەکەی لە هەژار دەبڕن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 473
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|