بە حوشتریان وت: خوا کوڕت باتێ
Appearance
| بە حوشتریان وت: خوا کوڕت باتێ | وتی: من بێ بار نامێنم ساتێ |
| تا کار نەشێوێ ناگاتە سامان | وەختە بۆ هەنگوین بچمە هەورامان |
| ئاوی پاییزان لە بەفراو ئەکا | ئەوی تێر نەخوا چی لە ئاو ئەکا |
| شارێ بێکاری ژوور بەکار کەوێ | پیاوی پیاو هەرگیز تێیدا ناسرەوێ |
| دێی فرەکوێخا ئاوەدان نابێ | پیاوی زۆربڵێ نوکتەدان نابێ |
| هەرچی خەڵک لە ژوور خۆیەوە بگرێ | ئەوی دەیناسێ لەبەری دەمرێ |
| ئەوی بە لۆقە ڕێی دۆست ئەبەستێ | با بە لۆقیش بێ! زووتر دەوەستێ |
| هەوا پەرەستی هێند لووتی بەرزە | لووتی ئەبێتە کۆڵکی تەرزە |
| یەک دڵ و یەکسان چەند خۆشە یاران | بێ خەم، بێ پەروا لە تەرزە و باران |
| پێنج و دوو ڕۆژێ دنیا ڕابوێرن | دوشمن لە پردی نامەرد هەڵدێرین |
| بەڵام وەک دەستمان خۆیشمان بڵاوین | یەک ناگرین بۆیە وا بێ کڵاوین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 456
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|