بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشهوورە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشهوورە  (1969) 
by سابیری
بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشهوورە بەجارێ عالەمێ شێوا وەکوو هەنگێ بدا پوورە
جیهاد دەسپێکرا ئینگلیز و عوسمانلی بەشەڕ هاتن بە گوللەی تۆپ و تەییارە تەلەف بوو شار و مەعموورە
گرانی کەوتە نێو مەخلووق و ئینگلیز هات و ڕۆمی چوو نموونەی حەشرە نەفسی نەفسییان ئینسان کە مەخموورە
بزانن ئەم خرۆشانە جەزای ئەعمالی خۆمانە کە بێزارین هەموو لەم قاعیدە و قانوون و دەستوورە
وەگەرنە مەردی سەحرایی چ باکی زەلزەلەی ئەرزە کە ڕووت و قووتی دەریا بی لە ترسی جەردەوە دوورە
ئەگەر تۆ ساڵح و چاکی لە شەڕ و فیتنە بێ باکی وەگەرنە تالحی دونیا بە تاراجی تۆ مەئموورە
دەروونت پڕ لە حوببی ماڵە وەک دوکانی حەڵواچی کە مێشی فیتنە لێت هاڵاوە کردەی خۆتە مەعزوورە
خەراپیت ناگرێ دونیا وە تۆش مەگرە خەراپی ئەو خەراپی خۆتە وا خانەت خەراپ و مەحو و خاپوورە
لە قەول و فیعلی عالەم دەم مەدە سابیر بە نیک و بەد ئەگەر غەددار و بێ دینە ئەگەر مسکین و مەغدوورە
وەرە سابیر ڕەزا بە خۆت ئەزانی ڕزق مەقسوومە کە ئاغا ئوجرەتی کەم دا بزانە عەیبی مەزدوورە

1918

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse