بە ئەمری سوبحان ڕۆژێ لە ڕۆژان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە ئەمری سوبحان ڕۆژێ لە ڕۆژان  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
بە ئەمری سوبحان ڕۆژێ لە ڕۆژان دەروێشێکم دی ملهوڕ و گوێپان
قەوی و تەندروست ئەعزای بێ نوقسان ئەگەڕا بۆ سواڵ دووکان بە دووکان
***
مێزەری چڵکن سەر و مل ڕشکن پرچی بە دوولا پەخشان بوو وەک ژن
ئەسپێ وەک مێگەل پەنا مل کوڵکن خەرمانی سوور بوو لە جۆ و لە هەزرن
***
توورەکەی ملی وەک هی بارگیر بوو تەسبیحی دەسی داری هەنجیر بوو
لای ڕاستی زەرگ و لای چەپی شیر بوو وا تێگەیشتم ئیجازەی پیر بوو
***
هەر کەسێ وەها ناوی بەشەر بێ کە خێری نەبێ و ئالەتی شەڕ بێ
کاشکی گایەک بێ کە گێرەکەر بێ یا بەستەزمانێ کە بارەبەر بێ
***
خولاسە دڵم پڕ بوو لە جەخار لێی هەستام بە تین دەستم دایە دار
وازم نەهێنا بە جار و دوو جار ناچار دەستی کرد بە هاوار هاوار
***
وتی برا گیان بۆچ هاتیە جەستەم گوناهم نییە بە قورئان قەستەم
خەلیفە دەستی نایە ناو دەستم دەروازەی ئەقڵ و ژیانی بەستم
***
تەڵقینی کردم ئا بەم شتانە عەبا و کەشکۆڵ و دەف و هەمانە
مار بگرم پرچم بکەم بە شانە ئەمە نیشانەی دەروێشیمانە
***
بەوە تەفرەی دام ئەو ئاخرشەڕە لە من خراپتر خۆی ماڵانگەڕە
لە وەختی تەقوا و لە زیکری هەڕە فکری هەر لەسەر بەران و مەڕە
***
کەسب و سنعەتی هووهووکێشانە زیکر و ئەورادی تەپڵلێدانە
ئەم بەزم و ڕەزمە مەعلووم بزانە بۆ خودا نییە بۆ پارووی نانە
***
خەلیفەیش کاکە سەرلێشێواوە ئەویش بەو ڕەنگە دەرس دراوە
کەوای دووڕەنگی بە بەر بڕاوە پیشەی سواڵکەری وا دانراوە
***
عەشرەتەکەمان ئادابی وایە بێ کەسب و کار و بێ جووت و گایە
خواردنیان ماڵی عباداللهیە دەروازەی سواڵیان بۆ بەڕەڵایە
***
کەریم دەروێش جوابی نەستەق بوو خەتای خۆی نەبوو تۆبەکەی لەق بوو
لە پێشدا دڵم دەربارەی ڕەق بوو دوایی تێگەیشتم شەقی ناهەق بوو
***
موفتی زبانی تیغی دەبانە ئاسن ئەبڕێ هەر وەک هەمانە
واوەیلا ئەمڕۆ بۆ ئەو کەسانە نانی حەرامیان سواڵ و گەڕانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse